ئایا کڵۆپ دەتوانێت جارێکی دیکە چامپیۆس لیگ بەرزبکاتەوە؟
شوبات 17, 2021لە یاریەکانی گەڕی 16 ی چامپیۆس لیگدا،ئەمڕۆ لیڤەرپوڵ ڕووبەڕووی ئاڕ بی لیپزینگ دەبێتەوە،بارودۆخی لیڤەرپوڵ هەروەها ڕاهێنەرەکەشی لەم ماوەیەدا زۆر خراپە،نازانرێت ئەمڕۆ ئەم یانە ئینگلیزیە دەتوانێت سەربکەوێت،یاخود شکستێکی دیکە بۆ سەر شکستەکانی ئەم ماوەیەی ڕابردووی زیاد دەکات؟
یۆرگن کڵۆپ لەم ماوەیەدا بە هۆی مردنی دایکیەوە باش نیە،نەشیتوانیوە بەهۆی کۆڤید 19 وە بگەڕێتەوە ئەڵمانیا و بەشداری لە پرسەی دایکیدا بکات،هەروەها بارودۆخی یانەکەشی هیچ باش نیە،بەهۆی سەرکەوتنی چێڵسی و وێست هام لە یاریەکانی دوێنێ یاندا ئێستە لە پلەی شەشەمی ریزبەندی پریمەرلیگدایە،لە سێ یاری کۆتایدا دۆڕاوە،لە دوا یاریدا شکستێکی گەورەی بەدەستی لیستەر خوارد.هەروەها زۆربەی یاریزانە باشەکانی هێڵی بەرگری تووشی پێکان هاتوون،هەرچەندە لە دوا هەواڵدا سەبارەت بە ڤێرجیل ڤان دیکی یاریزانی،بڵاوکراوەتەوە کە ئەم یاریزانە دوای ئەو پێکانە گەورەی تووشی هات،خەریکی ڕاهێنانە،بەڵام چاوەڕوان ناکرێت یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەر بە زوویی بە تایبەتیش لەم یاریەی چامپیۆس لیگدا بتوانێت سوود لە تواناکانی ئەم یاریزانە بەهێزەی وەربگرێت.ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە پێشتر ئەم یانەیە ڕایانگەیاندوە کە لەم وەرزەدا ڤێرجیڵ ناتوانێت بگەڕیتەوە نێو یاریگا.
بە هۆی ئەم دۆڕانەی دوایی ئەم یانەیە وە ،هەوادارنیان زۆر دەترسن لەم قۆناغەدا نەتوانن سەربکەون،چاوەڕێیان دەکرد یان یانەکەیان کڵۆپ لە راهێنەرایەتی دوور بخاتەوە،یان خۆی وازبهێنیت،بەڵام ئەم شتە پاش لێدوانی ئەم ڕاهێنەرە دەرکەوت ئەستەمە،چونکە لیڤەرپوڵ بارودۆخی ئەم ماوەیەی ئەم ڕاهێنەرەیان لە بەرچاو گرتوە و هەروەها پێزانینێکی زۆریان بۆ دەسکەوتەکانی ڕابردووی کڵۆپ هەیە،بۆیە پێیان وایە کە دەتوانێت جارێکی دیکە ڕێچکەی سەرکەوتنەکانی بدۆزێتەوە.
کڵۆپیش سەبارەت بەم دەنگۆیانە دەڵێت،نامەوێت هیچ کەس دڵگرانی من بێت ڕاستە ئەم ماوەیە هیلاکم،وە کەم دەخەوم،بەڵام دەتوانم بەردەوام بم و پێویستیم بە هیچ پشویەک نیە.منیش و یاریزانەکانیشم خۆمان بۆ ئەم یاریە ئامادە کردوە،هەموو هەڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانین سەربکەوین.ئەمە یەکەم یاری ئەم دوو یانەیە یە لەم پاڵەوانیەتیەدا،لیڤەرپوڵ لە پێنج یاری ڕابردوویدا کە بەرامبەر یانە ئەڵمانیەکان،لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ئەنجامی داوە نەدۆڕاوە،(3 یاری بردۆتەوە و دوو یاریش یەکسان بوە)،هەروەها لە ساڵی 2005 دا نازناوی چامپیۆس لیگی بەدەست هێناوە.
ئەگەر لیڤەرپوڵ وەکو یاریەکانی ڕابردووی یاری بکات ئەستەمە بتوانێت سەربکەوێت،بۆیە دەبێت هەموو هەوڵی خۆی بدات بۆ ئەوەی هەوادارانی ئاشت بکاتەوە.