یاریەکانی خولی ئیتاڵیا.

یاریەکانی خولی ئیتاڵیا.

شوبات 15, 2021 0 By wkadmin

ئەمڕۆ لە گەڕی 22 ی سێریا ئەیدا 3 یاری ئەنجام دەدرێن،کە یەکەم یاری لە نێوان جێنەوا و تۆرینۆدا دەبێت،هەرچەندە هەردوو یانە لە پلەکانی دواوەی ڕیزبەندیەکەدان،بەڵام دەکرێت بڵێین دۆخی جێنەوا باشترە،ئەم یانەیە لە پلەی 12 یەمی ڕیزبەندیەکەدایە،خاوەنی 24 خاڵە.لە کۆتا پێنج یاریدا کە ئەنجامی داوە تەنها یەک یاری دۆڕاندوە،بەڵام تۆرینۆ لە پلەی 17 هەمدایە و خاوەنی 16 خاڵە،لە کۆتا پێنج یاریدا کە ئەنجامی داوە هیچ یاریەکی نە بردۆتەوە،یاریەکی دۆڕاندوە و لە چوار یاریشدا یەکسان بوە.هەردوو یانەیە یاری بۆ بردنەوەی خاڵی زیاتر دەکەن و دەیانەوێت لە هێڵێ مەترسی خۆیان دوور بخەنەوە،بۆیە یاریەکە بۆ هەردوولایان ئاسان نابێت.

پاشان یاری دووەم لە نێوان یۆڤانتۆس و ناپۆلیدا دەبێت،لەبەرئەوەی یوڤی لە یاری ڕابردوویدا توانی بەسەر ئینتەر میلاندا سەربکەوێت،هەروەها لە سێ یاری رابردوویدا نە دۆڕاوە،شەش یاریشە گۆڵی لێنەکراوە،بۆیە ورەی یاریزانەکانی ئەم یانەیە زۆر بەرزە،دەیانەوێت هەر بەم ورە بەرزی و ئەم ئاستە بەرزەی کە هەیانە ڕوو بەڕووی ناپۆلی ببنەوە.یۆڤانتۆس لە ئێستەدا لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکەدایە و خاوەنی 42 خاڵە،بە جیاوازی پێنج خاڵ لە پاش ئینتەر میلانی پلە دووەمەوەیە،ئەگەر بیەوێت جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئەی سی میلانی پێشەنگ و ئینتەر میلانی پلە دووەمدا کەم بکاتەوە دەبێت هەموو هەوڵێکی خۆی بدات کە یاریەکە بباتەوە.ئەمەش تا ڕادەیەک ئاسانە چونکە دۆخی ناپۆلی لەم دوایانەدا زۆر باش نیە و لە کۆتا یاریدا بە ئەنجامی 2-1 بە جێنەوا دۆڕاوە،لە پلەی 6 مدایە و خاوەنی 37 خاڵە،لە کۆتا پێنج یاریشدا کە ئەنجامی داوە 2 یاری دۆڕاندوە و سێ یاریشی بردۆتەوە.یاریەکەی ئەمڕۆ لە یاریگای خۆیدا دەبێت،ئەگەر یاریەکە بباتەوە دەتوانێت سێ خاڵی یاریەکە بەدەست بهێنێت،بگەڕێتەوە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیەکە، بۆیە پێویستە بە هەموو توانای خۆیانەوە یاری بکەن و باشترین ئاستی خۆیان لەم یاریدا پێشکەش بکەن.دواین یاریش لە نێوان ئەی سی میلانی پێشەنگ و سپێزیادا دەبێت،ئەمەش یاریەکی ئاسانە بۆ میلانی پێشەنگ چونکە تیمی بەرامبەری دۆخی زۆر باش نیە و لە پلەی 16 هەمدایە،خاوەنی 21 خاڵە لە کۆتا پێنج یاریدا کە ئەنجامی داوە دوو یاری بردۆتەوە و یاریەکیش یەکسان بوە،دوو یاریشی دۆڕاندوە،بۆیە ئەمە دەرفەتێکی دیکەیە بۆ تیپەکەی ستیفانۆ کە بتوانن سێ خاڵی دیکە کۆبکەنەوە و پێگەی خۆیان زیاتر لە پێشەنگدا جێگیر بکەن.