بایرن میونشن شەشەم نازاناوی بردەوە.

بایرن میونشن شەشەم نازاناوی بردەوە.

شوبات 15, 2021 0 By wkadmin

لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان بایرن میونشین ڕووبەڕووی تایگەرسی مەکسیکی بوویەوە،توانی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یاریەکە بباتەوە و شەشەم نازناوی خۆی لەم وەرزەدا بەدەست بهێنێت.بایرن بە تەواوەتی خۆی بۆ یاریەکە ئامادە کردبوو، چونکە دەیزانی ئەو یانەیەی لە بەرامبەریدا یاری دەکات ئاستیکی باشی هەیە و پاڵەوانی ئەمریکای باکور بووە، هەروەها لە دوو یاری کۆتایدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا بوو،خاوەنی یاریزانێکی وەکو ئاندرێ پێرجینیاکە،بەڵام ئەوەشی دەزانی کە خۆشی خاوەنی یاریزانیکی وەکو لیڤاندۆڤسکیە.
هەر ئەم خۆ ئامادەکردنەی بووە هۆی ئەوەی بتوانێت جاماەکە بەرز بکاتەوە،هەرچەندە یاریەکی سەخت بوو بۆ هەردوولا و بە هەموو توانایانەوە یاریان دەکرد بۆ ئەوەی بتوانن سەربکەون،پاش ئەوەی جێمی یەکەم بە بەرگریەکی بەهێز لە هەردوولا و بە بێ تۆمار کرنی هیچ گۆلێک تەواو بوو،بەڵام دوای پشووەکەیان بایرن توانی لە ڕێگەی پاڤاردی یاریزانیەوە و بە هۆی ئەسیستێکی لیڤاندۆسکیەوە گۆڵێک لە خولەکی 59 دا تۆمار بکات،هەر ئەم گۆڵەش ببێتە هۆی ئەوەی جامی جیهانی یانەکان بۆ جاری دووەم بباتەوە.
بە بردنەوەی ئەم نازناوە بایرن ژمارەی نازناوەکانی کە لە یەک سالدا بەدەستی هێناوە بۆ شەش نازناو بەرز کردەوە،بەمەش توانی بە یانەی بەرشەلۆنە بگاتەوە کە ئەوانیش لە ساڵی 2009 دا بە راهێنەرایەتی پیپ گواردیۆلا توانی بوویان 6 نازناو لە ساڵێکدا ببەنەوە،بێجگە لەمەش دەسکەوتێکی دیکەی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا یەکسان کردەوە کە ئەویش،کە چوار یاریە لە جامی جیهانی یانەکاندا هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە.
ئەمە دووەم جار بوو لە دوای ساڵی 2013 وە کە ئەم یانە ئەوروپیە بتوانێت ئەم نازناوە بەدەست بهێنێت،هەروەها ئەمە یەکەم جار بوو یانەیەکی ئەمریکی ڕووبەڕووی یانەیەکی ئەوروپی بووە وە لەم پاڵەوانیەتیەدا، ئەمە بووە شەشەم نازناو کە بایرن لە کۆی 68 یاریدا بە ڕاهێنەرایەتی هانز فلیک بەدەستی بهێنێت.لەو کاتەوی فلیک بۆتە را‌هێنەری بایرن لە کۆی 68 یاریدا کە ئەم تیمە ئەنجامیان داوە توانیوویانە 58 یاریان بە سەرکەوتووی ئەنجام بدەن و بیبەنەوە.
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتی ،پیرۆزباییەکی گەرمی لەم یانەیە کرد،چەند دڵخۆشم کە توانیتان 6 نازناو لە ساڵیکدا بەدەست بهێنن،ئەمە دەسکەوتێکی گەورەیە بۆ ئێوە.شایەنی باشە پیپ پێشتر ڕاهێنەری ئەم یانەیە بووە.