مێسی سەرکەوتنێکی دیکەی بۆ بەرشەلۆنە تۆمار کرد.
شوبات 8, 2021دوێنێ لە یاریەکی سەختدا بەرشەلۆنە توانی بە ئەنجامی 3-2 بەسەر ڕیاڵ بیتسدا سەربکەوێت و جارێکی دیکە پلەی دووەمی لالیگا لە ڕیاڵ مەدرید وەربگرێتەوە.
هەرچەندە کۆمانی ڕاهێنەر لە سەرەتای یاریەکەدا یاری بە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی لیۆنێل نەکرد،بەڵام پاش ئەوەی یانەی ڕیاڵ بیتس توانی گۆڵی یەکەمی خۆی لە لایەن ئیگلێسیاسی یاریزانیەوە لە جێمی یەکەمدا تۆمار بکات،ئەم ڕاهێنەرە ناچار بوو لە دوای تێپەڕبوونی 12 خولەک لە جێمی دووەم ئەم یاریزانەی بهێنێتە نێو یاریگاوە.بەڵام ئەمە بێئەنجام نە بوو مێسی دوای تێپەڕبوونی دوو خولەک لە یاریکردنی توانی ئەنجامەکە بۆ بەرشەلۆنە یەکسان بکاتەوە،هاتنە ناوەوەی ئەم یاریزانە سودێکی گەورەی بە بەڕسەلۆنە گەیاند چونکە بووە هۆی بەرزبوونەوەی ورە و ئاستی یاریزانەکانی کۆمان،فشارێکی زۆریان خستە سەر یانەی بەرامبەر،ئەم هێرشە زۆرانەی یانە کەتەلۆنیەکە بووە هۆی ئەوەی ڤیکتۆر رویزی یاریزانی ڕیاڵ بیتس بە هەڵە گۆڵێک لە خۆیان تۆمار بکات،گۆڵی دووەم بۆ کۆمان و تیمەکەی بەدەست بهێنێت،هەرچەندە لە دواتردا،لە خولەکی 75 دا ڤیکتۆر قەرەبووی هەڵەکەی کردەوە و گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی بەدەست هێنا و جارێکی دیکە ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە،یاریەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو هەتا سێ خولەک پێش کۆتایی هاتنی ماچادۆ ترینکاو گۆڵی سێیەم و سەرکەوتنی بۆ بەرشەلۆنە بەدەست هێنا،ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەم یانەیە بە کۆی 43 خاڵ بچنە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکە و هەروەها جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگ بۆ 7 خاڵ کەمبکەنەوە،بەڵام ئەتلەتیکۆ هێشتا دوو یاری کەمتری ئەنجامداوە.بەرشەلۆنە لە پاش ئەو ئاستە خراپەی لە سەرەتای خولەکەدا پێشکەشی کرد،لە پێنج یاری کۆتایدا کە ئەنجامی داوە لە هەموو یاندا سەرکەوتوو بوە،لەم وەرزەدا تا ئێستە 21 یاری ئەنجامداوە،کە لە 13 یاریاندا سەرکەوتوو بوە،هەروەها 4 یاری دۆڕاندوە و لە 4 یاریشدا یەکسان بووە.ڕیاڵ مەدریدیش بە کۆی هەمان خاڵی بەرشەلۆنە (43) لە پلەی سێیەمدایە،لە کۆتا پێنج یاریدا سێ سەرکەوتن ودۆڕانێک و یەکسانبوونێکی هەیە.
بەرشەلۆنە لە 10 ی ئەم مانگەدا بەرامبەر سێڤیلیا یاری دەکات،کە ئەمەش یاریەکی ئاسان نیە بۆ کۆمانی ڕاهێنەر،چونکە سیڤلیا جیاوازی یەک خاڵی لەگەڵئەم یانەیەدا هەیە و خاوەنی 42 خاڵە و لە پلەی چوارەمی خولەکەدایە،لە کۆتا پێنج یاریشیدا تەنها یەک یاری دۆڕاندوە و چوار یاریەکەی دیکەی بردۆتەوە.