میلان لە خولی ئیتاڵیدا ،پاریس سان جێرمان لە خولی فەڕەنسیدا سەرکەوتنێکی دیکەیان تۆمار کرد.
شوبات 8, 2021دوێنێ ئەی سی میلان بەرامبەر کرۆتۆن یاری کردوو توانی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکە بباتەوە،پێشەنگ لە ئینتەر میلانی هاوشاری وەربگرێتەوە،جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵیدا بۆ دوو خاڵ بەرز بکاتەوە.
ئەم سەرکەوتنەی میلان بە هۆی زلاتان ئیبراهیمۆڤیجی هێرشبەریەوە بوو کە توانی لەم یاریەدا دوو گۆڵ تۆمار بکات،گۆڵی یەکەمی لە جێمی یەکەمدا و لە خولەکی 30 دا تۆمار کرد،پاشانیش لە جێمی دووەمی یاریەکەدا لە خولەکی 64 دا گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمار تۆمار کرد.بەم دوو گۆڵەشی کە لەم یاریەدا تۆماری کردن ژمارەی گۆڵەکانی خۆی گەیاندە 501 گۆڵ.هەروەها بووە چواردەیەمین گۆڵی ئەم یاریزانە لەم وەرزەدا لە کۆی 11 یاریدا تۆمار کردوە،سەبارەت بەمەش ڕاهێنەری میلان ستیڤانۆ دەڵێت کە پێویستە ئەم یاریزانە لە شکاندنی ڕیکۆردی زیاتردا نەوەستێت و هەر بەردەوام بێت لە یاریکردن هەتا بتوانێت باشتر و باشتر بە تۆپی پێ و هەروەها خۆشی ببەخشێت.
زلاتان بووە سێیەمین یاریزانی سەدەی 21 کە زیاتر لە 500 گۆڵ لە مێژووی یاریکردنی خۆیدا تۆمار بکات،لە پێش ئەمیشەوە هەریەک لە لیۆنێل مێسی،کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەمان ئاماریان هەیە.ئەم یاریزانە تەمەن 39 ساڵە زۆرترین گۆڵی خۆی لەگەڵ پاریس سان جێرمان تۆمارکردووە کە 156 گۆڵ بووە،لە دوای ئەوەش لە گەڵ میلان لە دوو کاتی جیاوازدا 83 گۆڵی تۆمار کردووە.
پاش ئەوەی ئەم هێرشبەرە بە هێزە گۆڵی یەکەم و دووەمی بۆ یانەکەی لە یاری دوێنێدا تۆمار کرد،ڕێبیکی یاریزانیش لە خولە کەکانی 69،70 دا گۆڵی سێیەم و چوارەمی تۆمار کردوو،هەردوو یاریزان پێکەوە بوونە هۆی سەرکەوتنی میلان.لە خولی فەڕەنسیشدا پاریس سان جێرمان توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە مارسێلیا بباتەوە،بەمەش پۆچێتینۆ و تیمەکەی توانیان جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ لیلی پێشەنگدا بۆ سێ خاڵ کەم بکەنەوە.هەریەک لە کیلیان مباپێ ئیکاردی توانیان لە جێمی یەکەمی یاریەکەدا گۆڵێک تۆمار بکەن و یاریەکە بە سەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.
مارسێلیش بێجگە لەوەی بە بێ ڕاهێنەرەکەی ئەندرێ ڤێلاس بۆاش یاری کرد،لە خولەکی 90 شدا پایێتی یاریزانی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە،شکستەکەشی بووە هۆی ئەوەی لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیەکەدا بمێنێتەوە.