مان سیتی یەکەم سەرکەوتنی خۆی لە ئانفێڵدا تۆمار کرد.
شوبات 8, 2021مان سیتی پێگەی خۆی لە پێشەنگی پریمەرلیگدا زیاتر جێگیر کرد،پاش ئەو سەرکەوتنە ناوازەیەی دوێنێ لە بەرامبەر لیڤەرپوڵ بەدەستی هێنا،توانی یاریەکە بە ئەنجامی 4-1 بباتەوە،جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ڕکابەرەکانی بەرز بکاتەوە.
ئەمە یەکەم یاری مان سیتی بوو لە ساڵی 2003 وە کە بتوانێت لە ئانفێڵدا سەرکەوتوو بێت هەروەها یەکەم یاری پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر بوو کە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا لە لیڤەرپوڵ بەرێتەوە.
گۆندۆگان پاش ئەوەی پەناڵتیەکی بۆ مان سیتی لە دەستدا لە جێمی دووەمدا و لە خولەکی 49 دا گۆڵی یەکەمی بۆمان سیتی تۆمار کرد،ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کڵۆپ و تیپەکەی هێرشەکانیان بۆ سەر مان سیتی زیاد بکەن،لە ئەنجامدا لە جێمی دووەمدا و لە خولەکی 63 دا توانیان ئەنجامەکە لە لایەن محەمەد سەڵاحەوە یەکسان بکەنەوە.
بەڵام ئەم یەکسانبوونە زۆری نەخایاند گۆندۆگان جارێکی دیکە بەسود وەرگرتن لە هەڵەی ئەلیسۆنی گۆڵپارێزی لیڤەرپوڵ گۆڵی دووەمی خۆی و مان سیتی تۆمار کرد،دوا بەدوای ئەمەش پاش تێپەڕبوونی سێ خولەک ڕەحیم ستریلینگ گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد،مان سیتی هەر بەمەوە نەوەستا لە خولەکەکانی کۆتایشدا فیڵ فۆدین گۆڵی چوارەمی بەدەست هێنا.
بەمەش پیپ گواردیۆلا و تیمەکەی توانیان کۆی خاڵەکانیان بگەیەنە 50 خاڵ،ئێستە جیاوازی 5 خاڵیان لەگەڵ مان یونایتدی پلە دووەمدا هەیە،هەروەها جیاوازی 10 خاڵیشیان لەگەڵ لیڤەرپوڵ دا هەیە.
گۆڵی دووەم و سێیەمی مان سیتی بە هۆی هەڵەی ئەدیسۆنی گۆڵپارێزی لیڤەرپوڵەوە بوو،کە ئەمەش بۆ یەکەم جارە لە ساڵی 2018 وە گۆڵپارێزێکی لیڤەرپوڵ دوو هەڵە لە یەک یاریدا بکات،هەردوو هەڵەکەش ببێتە هۆی گۆڵ تۆمارکردن،پێشتر لۆریسی گۆڵپارێز لە چامپیۆزلیگدا کە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاریان کردووە هەمان هەڵەی کردوە.بەڵام ئەمە هۆی ڕاستەقینەی سەرکەوتنی سیتی نیە،چونکە گواردیۆلا بە تەواوەتی و بەشێوەیەکی ڕێک تیپەکەی ڕێک خستووە،هەموو بەیەکەوە یاری دەکەن و یارمەتی یەکدی دەدەن بۆ ئەوەی سەرکەوتن لە دوای سەرکەوتن بۆ یانەکەیان بەدەست بهێنن،تەنها هەڵەیەک کە لەم تیمەدا بەدی دەکرێت ئەوەیە کە پەناڵتی لە دەست دەدەن،چوار لە و شەش پەناڵتیەی بۆ مان سیتی دروست بووە لەم خولەدا لە دەست دراون،کە سیانیان لەو پەناڵتیانە بەرامبە لیڤەرپوڵ بووە(ماهرێز لە ساڵی 2018،دی برۆین لە ساڵی 2020،دوا هەمینیشیان ئەوەی گۆندۆگان بوو لە یاریەکەی دوێنێیاندا کە بەرامبەر لیڤەرپوڵ لەدەستیان داوە).
یاری داهاتووی مان سیتی لە ڕۆژی شەممەدا بەرامبەر لیستەر سیتی پلە سێ دەبێت لە خولەکەدا.