یاریەکانی دوێنێی خولی ئیتاڵی،خولی فەڕەنسی.

یاریەکانی دوێنێی خولی ئیتاڵی،خولی فەڕەنسی.

شوبات 6, 2021 0 By wkadmin

دوێنێ لە درێژەی یاریەکانی خولی فەڕەنسیدا پاریس سان جێرمان بەرامبەر نیمێس یاری کرد،توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکە بباتەوە.پاش ئەوەی پاریس سان جێرمان لە یاری ڕابردوویدا کە بەرامبەر لۆریێنت کردی تووشی شۆکێکی گەورە بوو، یاری یەکەمی بە ڕاهێنەرایەتی پۆچیتینۆ بە ئەنجامی 3-2 دۆڕاند،بەڵام لە یاریەکەی دوێنییدا جارێکی دیکە بە بێ نیمار داسیلڤیای هێرشبەری گەڕایەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکانی.
دی ماریا توانی لە جێمی یەکەمدا سوود لە هەڵەی یانەی بەرامبەر وەربگرێت و گۆڵی یەکەم لە خولەکی 18 دا تۆمار بکات،ئەم یاریزانە هەر بەمەوە نەوەستاو توانی پاسێک بداتە  پاپلۆ سارابیا و گۆڵی دووەم هەر لە جێمی یەکەمدا تۆمار بکەن،دی ماریا لەم یاریەدا زۆر بە ئاستێکی بەرزەوە یاری دەکرد،هەر ئەم و کیلیان مباپێش بوونە هۆی سەرکەوتنی یانەکەیان لەم یاریەدا.پاش ئەوەی پاریس سان جیرمان بە تەواوەتی دەسەڵاتی خۆی بەسەر یاریگادا سەپاند یاریەکی ئاسانی کرد،جێـمی یەکەمی یاریەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتایی پێهێنا.پاشان لە جێمی دووەمدا تیمەکەی پۆچێتینۆ بە هەمان ئاستەوە یاریان کردوو کیلیان مباپێ توانی گۆڵی سێیەم لە خولەکەکانی کۆتایی یاریەکەدا تۆمار بکات،بەمەش پاریس سان جێرمانی بە کۆی 48 خاڵ لە پلەی سێیەمدا هێشتەوە.
ئێستە ئەم یانەیە بە جیاوازی سێ خاڵ لە پاش لیل پێشەنگەوەن،هەروەها جیاوازی یەک خاڵیشیان لەگەڵ لیۆنی پلە دوودا هەیە.یاری داهاتوویان لە ڕۆژی یەکشەممەدایە،بەرامبەر مارسێیلی یاری دەکەن.
ئەگەر بێینە سەر خولی ئیتاڵی،دوێنێ  ناپۆلی و ئەتلانتا لەگەڵ یەکتر یاریان کردوو،یاریەکەیان بە بێ گۆڵ و بە یەکسانبوونی هەردوولا کۆتایی پێهێنا،هەرچەندە لە جێـمی یەکەمدا ناپۆلی باشتر دەبینراو هێرشی دەبرد بەڵام هەموو هەوڵەکانیان بێئەنجام بوون.ئەتلانتاش بە لویس مۆرێلی یاریزانیەوە،کە هۆکاری ترسە بۆ ناپۆلی و کێشەی زۆریان بۆ دروست دەکات،نەیان توانی هیچ ئەنجامێکیان هەبێت.ناپۆلی لە پێنج یاری ڕابردوویدا دوو دۆڕان و سێ بردنەوەی هەیە،بەکۆی 37 خاڵ لە پلەی پێنجەمی سێریا ئەیدایە،جیاوازی9 خاڵی لەگەڵ میلانی پێشەنگدا هەیە.
ئەتلانتاش لە پلەی حەوتەمدایە خاوەنی 36 خاڵە،لە پێنج یاری کۆتایدا دوو بردنەوە و دوو یەکسان بوون و دۆڕانێکی هەیە.
یاری داهاتووی ناپۆلی لە ڕۆژی شەممەدا دەبێت و ڕووبەڕووی جێنەوا دەبێتەوە،دواتریش لە 13 ی ئەم مانگەدا یاریەکی سەختی هەیە و بەرامبەر یۆڤانتۆس یاری دەکات،ئەتلانتاش رۆژی شەممە بەرامبەر تۆرینۆ یاری دەکات.