بۆیەکەم جار بەرشەلۆنە لە کاتی زیادکراودا سێ گۆڵی تۆمار کرد.

بۆیەکەم جار بەرشەلۆنە لە کاتی زیادکراودا سێ گۆڵی تۆمار کرد.

شوبات 6, 2021 0 By wkadmin

بەرشەلۆنە بە شێوەیەکی زۆر سەرسوڕهێنەر و لە کاتی زیاد کراودا بەسەر گرانادا دا سەرکەوت.توانی بە ئەنجامی 3-5 یاریەکە بباتەوە،بگاتا قۆناغی کۆتایی جامی شای ئیسپانی.
پێشبینیەکانی کۆمانی ڕاهێنەر سەبارەت بە ئامادەکردنی یاریزانەکانی بۆ کاتی زیاد کراو ڕاست دەرچوون ،ئەو مەشقە چڕو پڕەی بە یاریزانەکانی کرد بێئەنجام نەبوو.دوێنێ بەرشەلۆنە و گرانادا یاریەکی سەختیان کرد،گرانادا توانی لە جێـمی یەکەمدا سوود لە هەڵەکانی هێڵی بەرگری  تیمەکەی کۆمان وەربگرێت و دوو گۆڵ لە و جێمەدا لە ڕێگەی هەریەک لە یاریزانان کێندی،ڕۆبێرتۆ سۆلدادۆ تۆمار بکات،بەمەش توانیان جێمی یەکەم بەسەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.
گرانادا هەتا خولەکی 88 زۆر دڵخۆش بوو وە وا چاوەڕێی دەکرد کە بۆ جارێکی دیکە یاریەکەی لە یانە کەتەلۆنیەکە بردۆتەوە،بەڵام لە ناکاودا چەرخ سوڕاو هەریەک لە گریزمان و ئەلبا دووگۆڵیان تۆمار کردوو ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە،بۆ جاری چوارەم لەم وەرزەدا یاریەکەیان گەیاندە کاتی زیاد کراو.
ئەوەی لە بەرشەلۆنە چاوەڕێ دەکرا بیکات لە جێمی یەکەم و دووەمی یاریەکەدا،هەمووی لە کاتی زیاد کراودا کرد،هەموو تواناکانی خۆیان لەو کاتەدا بەکار هێنا و توانیان سێ گۆڵی دیکە لە ڕێگەی گریزمان و ئەلبا و دی یۆنگەوە تۆمار بکەن،هەرچەندە گراناداش توانی گۆڵێکی دیکە لە ڕێگەی پەناڵتیەوە تۆمار بکات،بەڵام کۆمان و تیمەکەی یاریەکەیان بەسەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێهێنا.بەڵام لەم یارییەدا لیۆنێل مێسی هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکرد،هەرچەندە بە ئاستێکی زۆر بەرزەوە یاری کرد،هەروەها لە و پێنج گۆڵەی کە تۆماریان کرد بەشداری لە سێ گۆڵیاندا کرد.گریزمانیش لەم یاریەدا زۆر باش یاری کرد و توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات،هەروەها دوو ئەسیستیشی هەبوو،ئەمە یەکەم جارە لە یەک یاریدا بەشداری لە چوار گۆڵدا بکات،ئەم یاریزانە لەم وەرزەدا هە تا ئێستە 13 گۆڵی تۆمار کردوە.
کۆمانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە پاش یاریەکەیان وتی،سەرکەوتنیکی بڕوا پێنەکراو بوو،هەرچەندە بە باشی دەستمان پێکرد بەڵام لە جێمی یەکەمدا دوو گۆڵمان لێکرا،بەڵام هەڵەی زۆرمان لە هەردوو جێمەکەدا کرد،بۆ ئەوەی بتوانین نازناوەکانی دیکە ببەینەوە دەبێت چۆن لەم یاریەدا بە هۆی متمانە بە خۆ بوونمانەوە سەرکەوتین،دەبێت لە داهاتووشدا هەر بەم شێوەیە بین.
لەم یاریەدا بەرشە 36 لێدانی هەبوو کە 20 یان بۆ گۆڵ بوو،لە مێژووی ئەم تیپەدا ئەمە یەکەم جار بوو کە لە کاتی زیاد کراودا 3 گۆڵ تۆمار بکات،لە ساڵی 2014 هەتا 2019 شەش جار گەشتۆتە یاری کۆتایی ئەم جامە،چوار جار نازناوەکەی بردۆتەوە لەو ماوەیەدا.