مان یونایتد و ئەرسیناڵ یەکسان بوون.
شوبات 1, 2021دوێنێ هەردوو یانەی مان یونایتد و ئەرسیناڵ لە یاریگای ئیمارات ڕووبەڕووی یەک بوونەوە و یاریەکەیان بە بێ گۆڵ و بە یەکسان بوونی هەردوولا کۆتایی پێهێنا.
لە کۆی چوار یاری مان یونایتد دا ئەمە سێیەم جارە کە نەیتوانی هیچ خاڵێک بەدەست بهێنێت،هەرچەندە لە خولەکەکانی کۆتایدا هەلێک بۆ ئیدینسۆن کاڤانی یاریزانی دروست بوو بەڵام ئەرسیناڵ زۆر بە باشی بەرگریان کردوو نەیان هێشت بگاتە ئامانجەکەی.لە بەرامبەریشدا ئەرسیناڵ لە جێمی دووەمدا نزیک بوو لەڕێگەی ئەلیکساندەر لاکازێتی یاریزانیەوە گۆڵێک تۆمار بکات،بەڵام هێرشەکەی ئەویش لە پاش پشووەکەیان هیچ ئەنجامیکی نەبوو، هەردوو یانە هەوڵی زۆر یاندا کە یاریەکە بە سەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێبهێنن بەڵام نەیانتوانی.
لە جێـمی یەکەمی یاریەکەدا تیمەکەی سۆڵشایەر زۆر بە باشی دەبینران و،هەرچەندە لە جێـمی دووەمدا ئەرسیناڵ تواناکانی بۆ گەڕابوەوە، ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کرد،ئەم یاریە بووە هەژدەیەمین یاری مان یونایتد کە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ئەنجامی داوە نەدۆڕاوە،هەرچەندە بە یەکسان بوونیان لەم یاریەدا جیاوازیەکانیان لەگەڵ مان سیتی پێشەنگدا لە یەک خاڵەوە زیاد کرد بۆ سێ خاڵ.چونکە مان سیتی توانی لە یاریەکەی دوێنێیدا بەرامبەر شێفڵد یونایتد بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر سەربکەوێت و پێگەی خۆی لە پێشەنگی خولەکە زیاتر جێگیربکات،هەروەها ئەمە بووە دوانزەهەمین یاری یەک لە دوایەکی مان سیتی کە نەدۆڕاوە.
سۆڵشایەری ڕاهێنەری مان یونایتد لە پاش یاریەکەیان بۆ رۆژنامەکان دواو،وتی کە ئێمە بە باشی یاریمان کرد و بەشێوەیەک هەستم کرد کە هەر لەسەرەتاوە یاریەکەمان بە سەرکەوتنی خۆمان کۆتایی پێهێناوە،بەڵام بەداخەوە وا نەبوو،دوو هەلی گەورەمان لە دەستدا،هەرچەندە یاریزانەکان بە باشی یاریان کرد،زۆر بە باشیش بەرگریمان کرد.
لەم یاریەشدا برنۆ فێرناندزی هێرشبەری مان یونایتد هیچ ئەنجامێکی نەبوو نەیتوانی هیچ گۆلێک بۆ یانەکەی تۆمار بکات،ئەمە چەندین یاریە کە ئەم یاریزانە ئاستی باش نیە،هیچ کاریگەریەکی لەسەر سەرکەوتنی تیپەکەی نیە.
مایکڵ ئارتێتا و تیمەکەی توانیان خاڵێکی دیکە بەدەست بهێنن،هەروەها ئەمە بوە شەشەم یاری ئەرسیناڵ کە لە م خولەدا بەرامبەر یونایتد نەدۆڕاوە.
مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئەرسینال پاش یاریەکەیان وتی،من هەست دەکەم کە ئەنجامەکە گونجاو بوو بۆ هەردوولا مان،چونکە هەریەک لە ئێمە دەمانویست یاریەکە ببەینەوە،لە جێـمی دووەمدا زۆر بە باشی یاریمان کردوو،توانیمان چەند هێرشێکی بەهێز بەرین،هەرچەندە چەند یاریزانێکی باشمان لەم یاریەدا ئامادە نەبوون بەڵام ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد.