لە لالیگادا ڕیاڵ مەدرید دۆڕا،لە خولی ئیتاڵیشدا یۆڤانتۆس براوە بوو.
شوبات 1, 2021دوێنێ ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی 2-1 بە لێڤانتی دۆڕا،بەمەش سێ خاڵی گرنگی یاریەکەی لەدەستدا.
پاش تێپەڕبوونی 9 خولەک لە یاریەکە ڕیاڵ مەدرید ئێدەر میلیتاوی یاریزانی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە،ئەمە چوارەم دەرکەوتنی ئەم یاریزانە بوو لەم خولەدا،هەرچەندە پاش 5 خولەک بە 10یاریزانەوە توانیان گۆڵێک تۆمار بکەن،بەڵام ئەمە سوودێکی گەورەی پێنەگەیاندن.چونکە مۆڕالێس لە خولەکی 38 دا ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە،و پاشان لە جێمی دووەمیشدا توانیان لە ڕێگەی مارتیەوە گۆڵی دووەم و سەرکەوتن بۆ خۆیان تۆمار بکەن.
ئیمیلۆ بۆتراگینۆی ڕاهێنەری کاتی ڕیاڵ مەدرید پاش یاریەکەیان وتی،کە ناوبژیوان بە هەڵە ئەو بڕیارەی داوە،یاریزانەکەی کردونەتە دەرەوە،هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی نەتوانن یاریەکە بەسەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.لێڤانتی توانی هەلی کەمی یاریزانەکانیان بقۆزێتەوە و یاریەکە بباتەوە،هەروەها وتیشی ڕاستە نەمان توانی سێ خاڵی ئەم یاریە بە دەست بهێنین بەڵام یاری زۆرمان لە بەردەمدا ماوە تا بتوانین خاڵی زیاتر کۆبکەینەوە.
بەم سەرنەکەوتنەی ڕیاڵ مەدرید بە جیاوازی 7 خاڵ لە پاش ئەتلەتیکۆ مایەوە.لە خولی ئیتاڵیشدا یۆڤانتۆس توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سامپدۆریا بباتەوە،بەمەش تیمەکەی ئەندریا پێرلۆ ئەی سی میلانی پێشەنگیان دڵنیا کردەوە کە هێشتا ڕکابەریان دەکەن بۆ بەدەست هێنانی نازناوەکە.
یۆڤانتۆس کاتی زۆری نەویست بۆ ئەوەی دەسەڵاتی یاریەکە بگرێتە دەست،فریدریکۆ چێسا توانی پاش 20 خولەک لە ڕێگەی ئەسیستێکی ئەلڤارۆ مۆراتاوە گۆڵی یەکەم تۆمار بکات،جێمی یەکەمی یاریەکە بە پێشکەوتنی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.ئەم گۆڵەی فۆرنتینا بووە چوارەم گۆڵی ئەم یاریزانە لە کۆی پێنج دەرکەوتنی سێریا ئەیدا لە 2021 دا.ئەنجامەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو هەتا خولەکەکانی کۆتایی یاریەکە،لە کاتی زیادکراودا ڕامسی توانی گۆڵی دووەم بۆ یۆڤانتۆس تۆمار بکات،یاریەکە بەسەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.
بەم سەرکەوتنەی یۆڤانتۆس چوە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ میلانی پێشەنگ لە 10 خاڵەوە کەم کردەوە بۆ 7 خاڵ.هەروەها لەگەڵ ئینتەر میلانی پلە دووشدا بۆ پێنج خاڵ کەم کردەوە،ئەمە بووە چوارەم یاری یەک لە دوایەکی یوڤی کە نەدۆڕاوە.
لە ڕۆژی سێشەممەدا ڕووبەڕووی ئینتەر میلان دەبێتەوە.