هاری کەین بۆ چەند هەفتەیەک لە یاری کردن دووردەکەوێتەوە.
كانونی دووهم 30, 2021هاری کەینی هێرشبەری تۆتنهام لە یاریەکەی دوێنێیاندا بەرامبەر لیڤەرپووڵ تووشی پێکان بوو،بە هۆی ئەمەشەوە بۆ چەند هەفتەیەک لە یاری کردن دووردەکەوێتەوە.
هەر لە سەرەتای یاریەکەی نێوانیەوە ئەم یاریزانە لە ئەژنۆی چەپیدا تووشی پێکان هات پاش ئەوەی لەگەڵ جۆردان هێندرسۆندا بەریەک کەوتن،هەرچەندە هەر توانی لە یاریکردن بەردەوام بێت،بەڵام دواتر لە لایەن تیاگۆ ئەلکانتارای یاریزانی لیڤەرپوڵەوە تووشی پێکانی دووەم بوو لە ئەژنۆی ڕاستیدا و بەم شێوەیەش نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت وئیریک لامیلا جێگەی گرتەوە لە یاریەکەدا.
بەمەش جۆزێ مۆرینۆی راهێنەر هەر بەتەنیا یاریەکەی لەدەست نەدا بەڵکو هاری کەینی هێرشبەریشی لە یاریەکەدا لەدەستدا،دوتوانین بڵێین لە یەک یاریدا تۆتنهام ڕووبەڕووی دوو شکشتی گەورە بویەوە.
مۆرینۆی ڕاهینەر سەبارەت بە دوور کەوتنەوەی ئەم هێرشبەرە تەمەن 27 ساڵەی وتی،نازانین هەتا ئێستە بە دیاریکراوی چەند هەفتە دوور دەکەوێتەوە،چونکە لە ئێستەدا نادیارە،بەڵام بە دڵنیاییەوە لە هەفتەیەک زیاترە.هەروەها وتی یەکەم جار کە تووشی پێکان بوو هەوڵی دا هەربەردەوام بێت لە یاریکردن و دەیتوانی بەرگەی ئازاری یەکەم بگرێت،ئێمەش دەمانویست بەردەوام بێت،چونکە لە یاریدا هەندێک یاریزان هەیە ناتوانی بە ئاسانی ئاڵوگۆری بکەی لەگەڵ یاریزانێکی دیکەدا،بەڵام دووەم جارکە لە ئەژنۆی دووەمیدا تووشی پێکان بوو نەیدەتوانی لەوە زیاتر یاری بکات،بۆیە دەبوایە لە یاریەکە بیهێنینە دەرەوە.
سەبارەت بە یاریەکەشیان وتی،ئێمە هەڵەمان کردوو لە ڕاستیدا لە جێمی یەکەمدا زۆر بە باشی یاریمان دەکرد،چاوەڕێی ئەوە بووین کە یاریەکە ببەینەوە بەڵام هەڵەمان هەبوو لە هێڵی بەرگریماندا و نەمان توانی سەربکەوین،هەرچەندە من زۆر سوپاسی یاریزانەکانم دەکەم جونکە بە ڕاستی بە هەموو توانای خۆیانەوە یاریان کرد.ئەمە یەکەم جار نیە تۆتنهام هاری کەینی یاریزانی تووشی پێکان دەبێت و بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە،لە ساڵی 2016/2017 دا ئەم یاریزانە بە هۆی پێکان لە ئەژنۆیدا بۆماوەی شەش هەفتە لە یاریکردن دابڕا،لە وەرزی دواتریشدا 2017/2018 بۆ ماوەی مانگێك لە یاریکردن بە هەمان هۆکار دوورکەوتەوە،وەرزی ڕابردووش 2019 نەیتوانی لە 9 یاریدا بەشدار بێت.