تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی لیڤەرپووڵ دەبێتەوە.
كانونی دووهم 30, 2021
لە یاریەکانی گەڕی بیستەمی پریمەرلیگ ئەمڕۆ تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا پیشوازی لە لیڤەر پووڵ دەکات.
هەردوو یانە لەم دوایانەدا پاشەکسەیان کردووە،هەرچەندە لەپێشتردا هەریەکەیان بۆ ماوەیەک لە پێشەنگی خولەکەدا بوون،بەڵام ئێشتە گەڕاونەتە دواوە و تۆتنهام لە پلەی شەشەمدایە و لیڤەرپوڵیشپلەی پێنجەمی گرتوە.
هەردوولا ئیمڕۆ یاریەکی سەختیان لە پێشە،دەیانەوێت یاریەکە بە سەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێبهێنن و پلەیەک زیاتر سەربکەون.بە پێی مێژووی یاریکردنی نێوان ئەم دوو یانەیە،یۆرگن کڵۆپی راهینەری لیڤەرپووڵ زۆرترین جار براوە بووە،12 جار ئەم دوو یانەیە بەرامبەر یاریان کردووە و مۆرینۆی ڕاهێنەری تۆتنهام تەنها لە دوو یاریدا سەرکەوتوو بوە،شەشە یاری دۆڕاندوە و چوار یاریش یەکسان بوون.
بەڵام بەم دۆخەی ئێستە یۆرگن و تیمەکەی هەیانە دەتوانن جارێکی دیکە سەربکەون؟لە کۆتا پێنج یاری لەم دوایەدا کردوویەتی هیچ یاریەکی نە بردۆتەوە،هەموو دەزانین کە ئەمڕۆ مۆرینۆ هێرشی بە هێز دەبات و دەیەوێت بە زووترین کات گۆڵ تۆمار بکات،چونکە هێڵی بەرگری لیڤەرپووڵ زۆر باش نیە بۆیە ئەمە دەرفەتی سەرکەوتن بۆ تۆتنهام دەڕەخسێنێت.
هەفتەی پێشوو لیڤەرپوڵیاریەکی دیکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد دۆڕاند،بۆیە دەبێت لەم یاریەدا خۆی بە باشی ئامادە کردبێت ئەگینا شکشتێکی دیکە زیاتر لە پێشەنگی خولەکەی دووردەخاتەوە.خۆی لە ئێستەدا ڕیزبەندی چوار یانەکەی پێشەوە دوور کەوتۆتەوە و هەروەها جیاوازی 7 خاڵیشی لەگەڵ مانچستەر سیتیدا هەیە.
ئەگەر نایانەوێت لە ڕکابەری کردن بۆ بەدەست هێنانی نازناوەکە دووربکەونەوە،ئەوا دەبێت هەرسێ خاڵەکەی ئەم یاریە بەدەست بهێنن .
لیڤەرپوڵ لە سێ یاری کۆتایدا کە ئەنجامی داوە تەنها توانیوویەتی یەک خاڵ کۆبکاتەوە،لیڤەرپوڵ پاش ئەو بردنەوەیەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس بە ئەنجامی 7 گۆڵی بێبەرامبەر بەدەستی هێنا،ئیتر لە تۆمارکردنی گۆڵ و بەدەست هێنانی خاڵدا پاشەکشەی کرد،کە لە دوو وەرزی پێشوودا هیچ کاتێک بەم شێوەیە نە بینراوە.
لەم ڕۆژانەی دوایدا ئەم یانەیە لە لایەن هەوادارانیەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر دەبنەوە،داوا دەکەن کڵۆپ لەوەنە زیاتر ئاستی تیپەکەیان دانەبەزێنێت و هەوڵ بدات جارێکی دیکە سەرکەوتن و دڵخۆشیان بۆ بگەڕێنێتەوە.
لیڤەرپوڵ لە ئێستەدا خاوەنی 34 خاڵە و تۆتنهامیش بە جیاوازی یەک خاڵ لە دواوەیەتی.