فرانک لامپارد لە ڕاهێنەرایەتی چێڵسی دوورخرایەوە.
كانونی دووهم 27, 2021دوێنێ بە شێوەیەکی فەرمی فرانک لامپاردی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی لە کارەکەی دوورخرایەوە،ئەم ڕاهێنەرە لە مانگی 7 ی ساڵی 2019 وە پۆستی ڕاهێنەرایەتی ئەو یانەیەیەی وەرگرت،بۆ ماوەی 18 مانگ بەردەوام بوو.بەڵام بە هۆی ئەو ئاستە خراپەی لەم وەرزەدا پێشکەشی کرد سەرۆکایەتی یانەکە بڕیاری دوورخستنەوەیان دا.هەرچەندە لە یاری پێشوودا لە جامی ئینگلیزیدا ئەم ڕاهێنەرە یاریەکەی بە ئەنجامی 3-1 لە لۆتن تاون بردەوە،بەڵام ئەمە برایمۆڤیچی سەرۆکی یانەکە و هاوڕێی نزیکی لامپاردی ڕازینەکرد،پێی وابوو یانەکەی بە ڕێگەیەکی ڕاستدا ناڕوات و پێویستە ڕاهێنەر بگۆڕێت.
سەبارەت بەمەش برایمۆڤیچی خاوەنی یانەکە لە پۆستێکدا وتی،کە لامپارد خاوەن کەسایەتیەکی بە هێزە،ڕەوشتێکی زۆر باشی هەیە،دەزانین کە هەموو توانای خۆی بۆ بەرەو پێس بردنی یانەکە خستۆتە گەڕ،سوپاشی کارەکان و ماندووبونەکانی دیکە،بەڵام ئێمە بۆ ئەوەی باشتر بین پێویستمان بە گۆڕینی ڕاهێنەرە.من هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ فرانک دەخوازم لە داهاتوودا،لە کۆتایدا دەڵێم هەمیشە چێڵسی درگای بە ڕووی ئەم ڕاهێنەرەدا کراوەیە.
پاش خەرجکردنی زیاتر لە 200 ملیۆن بۆ گواستنەوەی 7 یاریزان بۆ یانەکە،کەچی لەم وەرزەی پریمەرلیگدا لە پلەی نۆیەم دایە و لە کۆتا 8 یاریدا تەنها دوو سەرکەوتنی هەیە.ئەمەش بۆتە دروست بوون ناڕەزایەتی یانەکەش و هەوادارانیش.
لامپارد لە ساڵی 2019 وە ڕاهێنەرایەتی 84 یاری چێڵسی کردوە،کە 44 بردنەوە،17 یەکسان بوون،23 دۆڕانی هەبوو،یەکەم ڕاهێنەری ئەم یانەیە کە 30 یاری ئەنجامدا بێت بێ ئەوەی هیچ نازناوێک بەدەست بهێنێت.
ئەم ڕاهێنەرە پێشتر لە ساڵی 2001 هەتا 2014 یاری بۆ ئەم یانە ئینگلیزیە کردوە،648 یاری لەگەڵیدا ئەنجامداوە،211 گۆڵیشی تۆمارکردوە.
پاشان لامپارد لە ئەکاونتی خۆی،زۆر سوپاسی یانەکەی کرد،بۆ ئەو دەرفەتەی کە پێیاندا و توانی ببێتە ڕاهێنەری ئە یانەیە ماوەیەکی زۆری ژیانی لەگەڵدا بەسەر بردبوو.پاشان سوپاسی هەواداران دەکات بۆ ئەو پشتیوانیەی لێیان کردوە،هەروەها سوپاسی یاریزانەکان دەکات بۆ ئەوەی ئاستێکی باشیان پێشکەش کرد، شانازی دەکەم بەو دەستکەوتانەی بەدەستمان هێنان،لە کۆتایدا سوپاسێکی زۆری سەرۆکی یانەو ستافەکەی دەکات،هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت لە داهاتوودا.
بەپێی سەرچاوەکان لە ئێستەدا ئەم یانەیە لەگەڵ ڕاهێنەری پێشووی پاریس سان جێرمان تۆماس تۆخێلدا لە گفتووگۆدان بۆ ئەوەی ببێتە ڕاهێنەری داهاتووی چێڵسی.


