دێربی میلانۆ

دێربی میلانۆ

كانونی دووه‌م 27, 2021 0 By wkadmin

ئیمڕۆ لە قۆناغی هەشتەمی جامی ئیتاڵیا یاری نێوان هەردوو میلان بەڕێوە دەچێت.ئەی سی میلان و ئینتەر میلان کاتژمێر 10:45 خولەک لە یاریەکی گرنگدا ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە،هەوادارانی هەردوو یانە بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە چاوەڕوانی دەکەن.
گەرم و گوڕی ئەم یاریە هەر بەهۆی مێژووی ڕکابەری نێوانیانەوە نیە،بەڵکو ئەو قۆناغەی ئێستە هەردوو یانە پێیدا تێدەپەڕنن یاریەکەی گەرمتر کردوە.
بۆیە هەردوو یانە دەیانەوێت قەرەبووی شکشتی پێشوویان بکەنەوە،نایەنەوێت دۆڕانی ئەم یاریەش ببێتە هۆی ئەوەی ڕێچکەی سەرکەوتنەکانیان ون بکەن،نازناوەکە لەدەست بدەن.ئەی سی میلان لە یاری پێشوویدا تووشی شکستێکی گەورە بوو کاتێک بە 3 گۆڵی بێبەرامبەر بە ئەتلانتا دۆڕا،هەروەها ئینتەرمیلانیش لەگەڵ ئۆدینیزیدا یەکسان بوو.هێشتا ئەی سی میلان بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێشەنگدایە،بەڵام زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و هاوڕێکانی دەیانەوێت بە بردنەوەیەک پێی خۆیان جێگیر تر بکەن و ترسی لەدەست دانی پێشەنگ کەم بکەنەوە.هەرچەندە ئەم یانەیە دوو یاریزانی گرنگی لە یاریەکەدا بەشدار نابن کە ئەوانیش جیجۆ دۆناراما،هاکان کالهانۆن،بەم پێیەش ئەرکی زلاتان لەم یاریەدا قورسە،هەروەکو ڕاهێنەرەکەشی پێی ڕاگەیاندوە کە دەبێت بە هەموو توانای خۆی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی یاریەکە ببەنەوە،ئەگەر نا دەزانن کە تووشی چ کارەساتێک دەبن.لە بەرامبەریشدا ئینتەریش دەیەوێت بەبردنەوەی ئەم یاریە هەوادارانی ئاشت بکاتەوە و یاریزانەکانیشی متمانەیان بۆ بگەڕێتەوە.هەروەها دەیانەوێت تۆڵەی یاری پێشوویان بکەنەوە لە ئەی سی میلان کاتێک نەیانتوانی سەربکەون بەسەریاندا.
لە کۆتا 10 یاری نێوان ئەم دوو یانەیە ئینتەر میلان زۆرترین جار براوە بوە،میلانیش 2 جار سەرکەوتوو بوە و 3 جاریش یەکسان بوون.
میلان لە کۆی 19 یاری ئەم وەرزەدا کە ئەنجامی داوە،13 جار سەرکەوتوو بوە،4 یاریش یەکسان بوەو 2 یاریشی دۆڕاندوە،بەکۆی 43 خاڵ لە پێشەنگی سێریا ئەیدایە،ئینتەریش لە کۆی 19 یاری ئەم وەرزەدا 12 یاری بردۆتەوە،5 یاریش یەکسان بوە،2 یاریشی دۆڕاندوە،کۆی خاڵەکانی 41 خاڵە و تەنها دوو خاڵ جیاوازی لەگەڵ ئەی سی میلاندا هەیە.