تانگی نۆدۆمبیلی بە ڕزگارکەری تۆتنهام ناودەبرێت.
كانونی دووهم 27, 2021تانگی نۆدۆمبیلی تەمەن 24 ساڵ یاریزانی هێلی ناوەندی تۆتنهام،بەشێوەیەک یاری دەکات کە خۆشی دەبەخشێتە یاریەکە،وا لە هەواداران دەکات تا کۆتایی سەیری ئاستە بەرزەکەی ئەم یاریزانە بکەن.ئاستێکی زۆر باشی لەم وەرزەی پریمەرلیگدا هەیە،هەروەها کاریگەریەکی زۆری لە سەرکەوتنەکانی یانەکەیدا هەیە.
ئەم یاریزانە هەر لە یەکەم چرکەوە کۆنتڕۆڵی تۆپ دەکات لە نێو یاریگادا،بەجۆرێک یاری پێدەکات و دەیبات بەرەو گۆڵی یانەی بەرامبەر کە زۆر سەرسوڕهێنەرە.ئەو دوو گۆڵەی دوێنێی یانەکەی لەگەڵ ویکۆمبدا تۆماری کرد،پشت ڕاستی بە هێزی ئەم یاریزانەیان کردەوە.
لە نیوەی جێمی دووەمدا زۆر بە شێوەیەکی خێرا تۆپی لە یانەی بەرامبەر وەرگرت و پاسێکی دایە هاری کەین، بوە هۆی ئەوەی هاری وینکس گۆڵی دووەم تۆمار بکات.دوا بەدوای ئەوەش پاش خولەکێک نۆدێمبلێ گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد،دواتریش لە کاتی زیاد کراودا گۆڵی دووەمی خۆیی و چوارەمی بۆ تیمەکەی بەدەست هێنا.
ئەم یاریزانە بەشێوەیەک ئاستی بەرز بۆتەوە لەم ماوەیەدا کە خەریکە ناوبانگی پێش هاری کەین و سۆن مین هۆنگی هێرشبەر دەکەوێت.مۆرینۆی ڕاهێنەریش بە تواناکانی ئەم یاریزانەی زۆر سەرسامە،هەمیشە شانازی بە تواناکانیەوە دەکات.هەروەها دەیەوێت زۆر زیاتر تانگی بەرەو پێش ببات،تەنانەت زیاتر لەوەشی کە خەڵکی بیری لێدەکەنەوە.
هەرچەندە ئەم ڕاهێنەرە لەوەرزی پێشوودا چاوەڕێی نەدەکرد بەم شێوەیە ئاستی ئەم یاریزانە بەرز ببێتەوە،چونکە وەرزی ڕابردوو تەنها لە یەک خاڵدا گیری دەخوارد و نەیدەزانی چی بکات،بەڵام ئەمساڵ زۆر جیاوازە تۆپ وەردەگرێت و هەلی گەورە بۆ یاریزانەکان دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکەن و تۆتنهام سەربخەن.هەروەکو چۆن مۆرینۆی راهێنەر لە یاریەکەی پێشوویاندا وتی کە تانگی لە داهێنان کردندا زۆر باشە،خێرا تۆپ دەگوازێتەوە و هەل بۆ هاوڕێکانی دروست دەکات.لە ئێستەدا ئەم یاریزانە متمانەی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری بەدەست هێناوە،دەریخستوە کە دەتوانێت زۆر بە وریاییەوە بۆ ماوەیەکی درێژ یاری بکات،ئەمە هەر ئەوشتەیە کە مۆرینۆ لە یاریزانەکانی داوا دەکات.
پێشتر مۆرینۆ تەنها بۆ ماوەی 70 خولەک یاری بەم یاریزانە دەکرد،سەبارەت بە کەم یاریکردنیشی ئەم ڕاهێنەرە لە مانگی 11ی ڕابردوودا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان وتبووی کە لە ئێستەدا من هەر ئەوەندە بڕوام بەم یاریزانە هەیە یاری بکات،بەلم زۆر دڵنیام ماوەیەکی دیکە دەتوانێت بە تەواوەتی 90 خولەک یاری بکات.
نۆدێمبلی لە ئێستەدا چاوی هەموو یانەکان و هەوادارانیشی لەسەرە،باشترین پێشکەش دەکات،جۆش و خرۆش دەبەخشێتە یاریەکان.