یەکسان بوونەکەی مان یونایتد و لیڤەرپوڵ،مان سیتی گەیاندە پلەی دووەم.

یەکسان بوونەکەی مان یونایتد و لیڤەرپوڵ،مان سیتی گەیاندە پلەی دووەم.

كانونی دووه‌م 19, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکانی دوێنێی پریمەرلیگدا دوو یاری گرنگ ئەنجام درا،گرنگترینان ڕووبەڕوو بوونەوەی مان یونایتد و لیڤەرپوڵ بوو لە ئانفێڵد،پاشان مان سیتی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس یاری کرد.
مان یونایتد و لیڤەرپوڵ یاریەکەیان بە یەکسان بوونی هەردوولا کۆتایی هێنا،هیچ کامیان گۆڵیان تۆمار نەکرد.هەرچەندە لیڤەرپوڵ زۆرترین کات تۆپ لەلای بوو،هەروەها خاوەنی زۆرترین شووت بوو بەڵام نەیتوانی هیچ ئەنجامێکی هەبێت،ڕاستە ئەمە 68 یەمین یاری لیڤەر پوڵ بوو کە لە ئانفێڵدا نە دۆڕابوو،بەڵام تۆمار نەکردنی گۆڵ لە لایەن یانەیەکەوە کە ماوەیەک لەمەو پێش لە پێشەنگی پریمەرلیگ بوو

شتێکی چاوەڕوان نەکراوە.ئەمە زیاتر لە دوو ساڵە ئەم یانەیە لە یاریەکانی پریمەرلیگدا و لە یاریگای ئانفێڵدا هیچ یاریەیەکی نەکردوە کە گۆڵێ تۆمار نەکردبێت،هەروەها یەکەم جارە لەساڵی 2015 ئەم یانەیە لە سێ یاری یەک لە دوای یەکدا گۆڵ تۆمار نەکات.
تیمەکەی کڵۆپ لەم یاریەدا زیاتر لەوەی هێرشبەرن بەرگریان دەکرد،هیچ کام لە هێرشبەرە بەهێزەکانی نایان توانی ئەنجامیان هەبێت،هەرچەندە لیڤەرپوڵ ئەم یاریەی بە یەکسان بوون کۆتایی پێهێنا بەڵام کڵۆپی ڕاهێنەری یانەکە بە ئەنجامەکە دڵخۆش بوو،هەروەها ستایشی یاریزانەکانی کرد.

ئەگەر بێینە سەر مان یونایتد،هەلی لە دەست دانی گۆڵ تۆمار کردنیان چەند جارێک لەدەست دا،وە بە باشیش یاریان نەکرد.سۆڵشایەری ڕاهێنەری مان یونایتد پاش یاریەکە بۆ ڕۆژنامەکان لێدوانیدا وتی،”ئێمە شایەنی بردنەوە نەبووین”،ڕاستە ئێمە ئێشتا لە پێشەنگی خولەکەداین، هەروەها بە جیاوازی سێ خاڵ لە پێش لیڤەرپوڵەوەین،بەڵام ئێمە هیچ بە باشی یاریمان نەکرد،دەزانین کە دەمانتوانی ئەنجامی باشترمان هەبێت،لە جێمی یەکەمی یاریەکەدا ئێمە نەمانتوانی بوونی خۆمان دەربخەین لە یاریگادا،هەرچەندە لە جێمی دووەمدا کەمێک باشتر یاریمان کرد،بەڵام بێئەنجام بووین تەنانەت دوو هەلی زێڕینی گۆڵ کردنمان لەدەست دا.ئێمە دەبوایە زیاتر ڕێکخراو بووینایە،تۆپمان لە لای خۆمان بهێشتایەتەوە،بەدڵنیاییەوە دەبوایە باشتر بەرگریشمان بکردایە،پێویستە بۆ یاری داهاتوو هەڵەکانمان چاک بکەینەوە.

یەکسان بوونی ئەم دوویانەیە هەلی دایە مان سیتی بچێتە پلەی دووەم،دوێنێ پیپ گواردیۆلا توانی بە ئەنجامی 4-0 لە کریستاڵ پاڵاس بەرێتەوە،کۆی خاڵەکانی خۆی بۆ 35 خاڵ بەرزبکاتەوە،پلەی دووەمی خولەکە بگرێت،ئێستە ئەم یانەیە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ مان یونایتدی پێشەنگدا تەنها 2 خاڵە،هەروەها یاریەکیش کەمتری ئەنجامداوە.