ڕیاڵ مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیدا کرایە دەرەوە.
كانونی دووهم 17, 2021دوێنی بۆ جارێکی دیکە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاری کۆتایی جامی سووپەر ئیسپانیادا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو بەئەنجامی 1-2 شکستی هێنا و کرایە دەرەوە.
ڕائۆل گارسیای هێرشبەری ئەتلەتیک بلباو لە جێمی یەکەمدا دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 18 و 38 دا تۆمار کرد،کە گۆڵی دووەمیان بە لێدانی سزا بوو.ئەم یاریزانە وای کرد کە یانەکەی لەم یاریەدا سەربکەوێت،هەرچەندە یانەی ڕیاڵ مەدرید چەند جارێک هەوڵی یەکسان کردنەوەی یاریەکەیاندا بەڵام نەیان توانی.
تەنها 17 خولەک پێش تەواو بوونی یاریەکە کەریم بەنزیما توانی گۆڵێک تۆمار بکات کە ئەمەش بۆ یانە ئیسپانیەکە بەس نەبوو.لە کۆی 22 یاری پێشووتری ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرامبەر پاڵەوانەکانی لیگا ئەمە یەکەم یاری بوو لەساڵی 2015 کە بتوانێت بەسەریاندا سەربکەوێت.
پاش تەواو بوونی یاریەکەیان زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە دۆڕاندمان مانای کۆتایی هاتنمان و شکست نیە،سەبارەت بەوەی ئیدین هازاردی یاریزانی بۆ ئەوەنە بە خراپی یاری کرد لەم خولەدا و لەم یاریەدا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ،هیچ کاریگەریەکی نەبوو؟زیدان وتی دەبێت ئارام بگرین تاکو دەگەڕێتەوە ئاستی جارانی.لەم وەرزەدا ئەم یاریزانە بە شێوەیەکی بەرچاو ئاستی خراپ بوو،هیچ کاتێک وەکو ساڵی پێشوو یاری نەکرد.پێویستە زیدان بۆ ساڵی داهاتوو خۆی و تیمەکەی کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بەم شێوەیە نەبینرێن،نابێت هەریەک لە ڕافایێڵ ڤاران،فێرلاند مێندی،کاسیمیرۆ،فێرلاند مێندی لە هێلەکانی دواوەیدا یاری پێبکات.
مــــــــارسیلینیـــۆ گارسیای ڕاهێنەری ئەتلەتیک بلباویش وتی کە ئێمە زۆر بە باشی یاریمان کرد، توانیمان لە یانە شاهانیەکە ببەینەوە، شایانی ئەم بردنەوەیە بوین.
لە یاری کۆتایدا هەردوو یانەی ئەتلەتیک بلباو و بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.پاش ئەوەی بەرشەلۆنە توانی بەسەر ڕیاڵ سۆسیدادا سەربکەوێت،هەتا ئێستە بەرشەلۆنە لە بردنەوەی ئەم جامەدا لە پلەی یەکەمدایە و 13 جار نازناوەکەی بەرز کردۆتەوە کە دواین جاریان ساڵی 2018 بوە،پاش ئەم یانەیەش ڕیاڵ مەدرید لە پلەی دووەمدا دێت کە 11 جار جاماکەی بردۆتەوە دواین جار ساڵی 2019 بوە،هەرچی ئەتلەتیک بلباویشە تا ئێستا دوو جار توانیوویەتی جامی سوپەری ئیسپانی بەرێتەوە کە ئەویش ساڵەکانی 1984 و 2015 بوە.