مقۆمقۆی گواستنەوەی یاریزانان:

مقۆمقۆی گواستنەوەی یاریزانان:

كانونی دووه‌م 17, 2021 0 By wkadmin

ئەگەری یاریکردنی ئەگوێرۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید و جێهێشتنی تۆتنهام لە لایەن دێلێ عەلیەوە چەندە

دوای چەند هەفتەیەکی کەم لە وازهێنانی دیگۆ کۆستای یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید،دوێنی بە شیوەیەکی ڕەسمی درێسی ژمارە 19 ی ئەو یاریزانە درایە موسا دێمبلێ،کە بەشیوەیەکی کاتی و تا تەواو بوونی وەرزی 2020/21  گواستراوەتەوە بۆ ئەم یانەیە.ئەمە گواستنەوەیەکی گرنگی ئەم وەرزە بوو، بەڵام هەر وەک دەزانین ئێشتا گواستنەوەکان بەردەوامن ،یانەکان هەوڵی بە دەست هێنانی باشترینەکان دەدەن،لە ئێستەشدا دەنگۆی ئەوە هەیە کە دێلی عەلی لەم مانگەدا دەیەوێت ڕیزەکانی تۆتنهام بە جێبهێڵێت و پەیوەندی بکات بە پاریس سان جێرمانەوە بکاتەوە بگەڕیتەوە لای ڕاهێنەری پێشووی ماوریسۆ پۆچیتینۆ.

هەروەها ئەگەری هەیە یاریزانی لاو،فیکایۆ تۆمۆری بەشێوەیەکی کاتی بگوازرێتەوە بۆ یانەی چێڵسی،لەگەڵ پێشنیاری کڕینی ئەم یاریزانە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ.هەروەها ئەستۆن ڤێلا داوای یاریزانی باڵی یانەی بۆرنمۆس ، دیڤید برۆکسی کردووە،کە ئەم یاریزانە پێشتر بەشێوەی کاتی پەیوەندی بە مان یونایتدەوە کردوە.لەلایەکی تریشەوە ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لە جێگەی لۆکا یۆفیتیش  کە لەم هاوینەدا بۆندەکەی تەواو دەبێت ،سێرجیۆ ئەگوێرۆی مانچستەر سیتی بەدەست بهێنێت چونکە ئەم یانەیە دەیەوێت هێڵی هێرشبردنی باش بکات.لەگەڵ ئەمەشدا  ڕاینێر خیسوسی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید کە بەشێوەیەکی کاتی دراوەتە یانەی برۆسیا دۆرتمۆند هیچ لەگەڵ ئەو یانەیەدا دڵخۆش نیە،چونکە لەو کاتەی پەیوەندی کردوە بە یانەکەوە لە کۆی 8 یاریدا تەنها 136 خولەک یاری کردووە.هەرچەندە ڕیاڵ مەدرید دەبێت سەبارەت بەو یاریزانەی لەگەڵ دۆرتمۆندا گفتوو گۆ بکات بەڵام تا ئیستا ئەمە ڕووی نەداوە.لە لایەکی دیکەشەوە ئەم یانەیە لۆکا یۆڤیچی بەشێوەیەکی کاتی داوە بە ئینتراخت فرانکفۆرت.ئەم یاریزانە لە 32 دەرکەوتنیدا تەنها دوو گۆڵی تۆمار کردووە

یانەی لیڤەرپوڵ بە هۆی ئەوەی کە یاریزانەکانی هێڵی بەرگری فێرجیڵ فان دایک،جۆ گۆمێزی توشی پێکان بوون، نا چارە بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشاییە هەوڵی بەدەست هێنانی بەرگریکار بدات. بۆ ئەمەش چانسی ئەوەی بۆ هاتۆتە پێشەوە کە بەرگریکارە بە هێزەکەی ئەرسیناڵ سۆکراتیس بگوازێتەوە.