ئەو چوار یاریزانەی کە دەکرێ بە کاتی پەیوەندی بە یانەکانی دیکەوە بکەن

ئەو چوار یاریزانەی کە دەکرێ بە کاتی پەیوەندی بە یانەکانی دیکەوە بکەن

كانونی دووه‌م 17, 2021 0 By wkadmin

هێشتا کات ماوە بۆ ئەوەی یانەکان بتوانن یاریزان بەشێوەیەکی کاتی بگوازنەوە نێو یانەکانیان،لەم گواستنەوانەشدا چوار یاریزان سوود مەند دەبن.

یەکەم یاریزان نابی کیتایە، ئەم یاریزانە بە هۆی ئەو پێکانانەی لەم دوایەنەدا تووشی دەبوو زۆر کەم یاری دەکرد،ئەوە ماوەی دووساڵە لە یانەی لیڤەرپوڵە بەڵام لە 71 یاریدا بەشداری کردووە.تەمەنی کیتا 25 ساڵە و یاریزانی هێڵی ناوەندی ئەو یانەیەیە.ئەگەر ئەم یاریزانە لاوە لە ئێستادا بچێتە یانەیەکی دیکە و بەتایبەت بگەڕێتەوە لای ڕاهێنەری پێشووی ڕاڵف هانسهۆتڵ ئەوا دەتوانێت برەو بەتواناکانی خۆی بداتەوە.بەڵام یانەکەی لە ئێستەدا بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی پێ نادات بڕوات،هەرچەندە ئۆفەرێکێیان بە بڕی 52.75 ملیۆن پاوەند پێگەشتوە، بەڵام ڕەتیان کردۆتەوە،هێشتا سێ ساڵیش ماوە کە بۆندی نابی لەگەڵ لیڤەرپوڵدا کۆتایی بێت.

کالوم چامبەرزی یاریزانی ئەرسیناڵیش لە پلەی دووەمدا یەت،لە یەکەم یاری لەگەڵ ئارتێتا دا تووشی پێکان بوو،وە بۆ ماوەی ساڵێک لە یاری کردن دوورکەوتەوە.ئەم یاریزانە تەمەنی 25 ساڵە،لە ماوەی ئەم شەش ساڵەیدا لەگەڵ ئەرسیناڵ دووجار بە کاتی گوازراوەتەوە،ئەگەریش هەیە کە بۆ جاری سێیەم ئارتێتا بە گرێبەستی کاتی بیداتە یانەیەکی دیکە،وە دەکرێت ئەمە کارێکی باش بێت بۆ ئەوەی توانای ئەم یاریزانە بەرزبێتەوە.

سێیەم یاریزانیش فیکایۆ تۆمۆری یاریزانی چێڵسیە،وەرزی پێشوو ئاستێکی زۆر باشی هەبوو لەگەڵ لامپاردا بەڵام لەم وەرزەدا وا نابینرێت.بەدرێژایی ئەم وەرزە لە 4 یاریدا بەشداری کردوە.لە ئێستەدا چێڵسی ئامادەیە کە ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵە بە شێوەی کاتی بداتە یانەیەکی دیکە،وا دیارە میلان حەز دەکات کە بیگوازێتەوە ڕیزەکانی خۆی،وە لە ڕاستیدا ئەم یاریزانە پێویستی بەو گواستنەوەیە هەیە، وە لامپاردیش درکی بەوە کردوە.

چوارەم یاریزانیش یاریزانی یانەی مان یونایتد جێسی لینگاردە.کەمتر لە دووساڵ لەمەوبەر یاریزانێکی بەهێزی مان یونایتد بوو کە سەرنجی یانە ئینگلیزیەکانی بۆ خۆی ڕاکێشابوو،لە وەرزی 2018 دووەم یاریزانی بە توانای من یونایتد بوو،بەڵام پاشتر بە هۆی ئەو کێشە تایبەتانەی تووشی هاتن،تواناکانی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزین،بۆیە گواستنەوە بۆ ئەم یاریزانەش زۆر پێویستە بۆ ئەوەی جارێکی تر متمانە بە خۆبوونی بۆ دروست بێتەوە،توانای جارانی بۆ بگەڕێتەوە.مان یونایتد ئامادەیە ئەم یاریزانە بە شێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی شەش مانگ بداتە یانەیەکی دیکە،شێفڵد یونایتدیش ڕایگەیاندوە کە حەز بە گواستنەوەی لینگارد دەکات.