پاریس سان جێرمان یەکەم سەرکەوتنی خۆی بە ڕاهێنەرایەتی پۆچێتینۆ بەدەست هێنا.
كانونی دووهم 11, 2021یانەی پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی 3-0 لە یانەی بریستی بردەوە، ئەمەش یەکەم یاری ئەو یانەیە بە ڕاهێنەرایەتی پۆچێتینۆ کە سەربکەوێت، هەفتەی پێشوو ئەم ڕاهێنەرە یەکەم یاری خۆی لەگەڵ ئەم یانەیە بەرامبەر یانەی سانت ئێتیندا کرد، کە بە یەکسان بوونی هەردوولا (1-1) کۆتایی هات.یانەکە بەم سەرکەوتنەی توانی جیاوازیەکەی لەگەڵ یانەی لیۆنی پێشەنگدا کەم بکاتەوە بۆ یەک خاڵ.لیۆن لە ئێستادا بە کۆی 40 خاڵ لە پێشەنگدایە و، پاریس سان جێرمانیش بە کۆی 39 خاڵ لە پلەی دوەمدایە.
ئەم یاریەی ئەم جارەی یانەکە بە تەواوی لە یاری پێشوتریان بەرامبەر سانت ئیتین جیاواز بوو، پاریس بەرە و پێس چوونێکی یەکجار زۆری بەخۆیەوە بینیبوو زۆر بە باشی کۆنتڕۆڵی یاریەکەیان کردبوو.بۆیە هەر پاش تێپەڕبوونی 16 خولەک لە یاریەکە مۆیس کین گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، وە بوە 16 یەمین گۆڵی ئەم یاریزانە لە کۆی هەموو ئەو یاریانەی لە پاڵەوانیەتیەکاندا کە کردوویەتی.
بەهۆی گۆڵەکەی کینەوە ئەنجامی جێمی یەکەم بە پێش کەوتنی پاریس سان جێرمان کۆتایی هات، بەڵام لە جێمی دووەمیشدا یانەکە لەسەرکەوتنەکانی نەوەستا ، لە 10 خولەکی کۆتایی یاریەکدا هەردوو یاریزان ماورۆ ئیکاردی و پاپلۆ سارابیا دوو گۆڵی دیکەیان تۆمار کرد.ئەمە یەکەم دەرکەوتنی ئیکاردی بوو لەمانگی 11 وە پاش ئەوەی تووشی پێکان هاتبوو ،هەرچەندە تەنها 9 خولەکی یاریەکە مابوو بەڵام توانی گۆڵێک بۆ یانەکەی تۆمار بکات.
ئەمە هەژدەیەمین یاری بریستە بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمان کە نەیتوانیوە سەرکەوتن تۆمار بکات،ئەم یانەیە لە پلەی 11 یەمدایە و کۆی خاڵەکانی 26 خاڵە.