بەرشەلۆنە دەچێتە پلەی سێیەمی لالیگا
كانونی دووهم 10, 2021بەرشەلۆنە بەو بردنەوەیەی دوێنێ بەرامبەر یانەی ئەتلەتیک بلباو بە ئەنجامی 3-2 تۆماری کرد توانی لە پلەی پێنجەمەوە سەربکەوێت وبچێتە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی لالیگاوە.
لەسەرەتای یاریەکەدا بلباو پێشکەوت و توانی لە ڕێگەی ئیناکی ویلیامزەوە گۆڵی یەکەم تۆمار بکات،بەڵام پاش تێپەربوونی چەند خولەکێک و لە چارەکی یەکەمی یاریەکەدا گۆنزالێز توانی ئەنجامەکە لە رێگەی پاسێکی دی جۆنگەوە یەکسان بکاتەوە.لیۆنێل مێسیشی لە خولەکی 38 دا توانی گۆڵی یەکەمی خۆی و دووەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات و جێمی یەکەمی یاریەکە بە پێش کەوتنی خۆیان کۆتایی پێبێنێت.هەروەها تیمەکەی کۆمان لە جیمی دوامیشدا لەهێرشەکانی بەردەوام بوو لە دوای چەند هێرشیێکی دیکەی بە هێز ،مێسی گۆڵی دوەمی لە خولەکی 64 دا تۆمار کرد،بەمەش بەرشەلۆنە بوە خاوەنی سێ گۆڵ،هەرچەندە ئەتلەتیک بلباویش هەر هەوڵی یەکسان کردنەوە و تۆمارکردنی گۆڵی زیاتری دە دا ،توانی لە خولەکەکانی کۆتایدا (خولەکی90) گۆڵی دوەمی خۆی لە لایەن مونیاینەوە تۆمار بکات، بەڵام ئەمە بۆ ئەم یانەیە بەس نەبوو، ئەو دوو گۆڵەی مێسی لەم یاریەدا تۆماری کرد بوە هۆی ئەوەی یانەکەی بخاتە پێش ڕیاڵ سۆسیدا و ڤیاڕیاڵەوە وبچێتە پلەی سێیەم.ئێستە بەرشەلۆنە خاوەنی 31 خاڵە، بە جیاوازی 7 خاڵ لەدوای ئەتلەتیکۆ مەدرید پێشەنگەوە یە ، وە هەروەها 5 خاڵیش جیاوازی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدا هەیە.
کۆمانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە پێی وایە کە لیۆ وردە وردە خەریکە دەگەڕێتەوە سەر ئاستی جارانی وتواناکانی بۆ دەگەڕێتەوە،لە لێدوانە ڕۆژنامەیەکدا وتی لەو ڕۆژەوەی کە بۆتە ڕاهێنەری بەرشەلۆنە مێسی هەموو شتێک کە لەتوانایدا بو بێت بۆ یانەکەی ئەنجامی داوە،ڕاستە لەم دوایانەدا کە مێك باش یاری نەکرد،بەڵام لە ئێستادا ئەو یاریزانە هەست بە ئارامی دەکات وهیچ کێشەیەکی نیە و ئاما دەیە بۆ یاریەکان. ئەم بڕوایەی ئەم ڕاهینەرەش لە دوای تۆمار کردنی ئەو دوو گۆڵەی ئەو یاریزانەوە دێت کە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ بلباو تۆماری کرد،لە کۆتا 10 یاری بەرشەلۆنە مێسی توانیویەتی 8 گۆڵ تۆمار بکات و دوو جاریش گۆڵ دروست بکات، وە لەکۆی 20 یاری ئەم خولەدا توانیویەتی 12گۆڵ تۆمار بکات. هەروەها کۆمان لە لێدوانەکەیدا زۆر بەباشی باسی لە تواناکانی عوسمان دێمبلێش کرد و وتی کە بڕوای وایە ئەگەر یاریزانێك لە ڕووی دەروونی جەستەییەوە باش بێت، دەتوانێت زۆر بە باشیش یاری بکات دێمبلێش لە ئێستەدا لە هەموو ڕویەکەوە ئامادەیەو من دڵنیام کە ئەنجامی باشی دەبێت.یاری داهاتووی بەرشەلۆنە لە ڕۆژی شەممە دەبێت وبەرامبەر یانەی گرناتە یاری دەکات