ڕۆناڵد کۆمان : بەرشەلۆنە پلەی یەکەمی لالیگای دەوێت.

ڕۆناڵد کۆمان : بەرشەلۆنە پلەی یەکەمی لالیگای دەوێت.

كانونی یه‌كه‌م 27, 2020 0 By wkadmin


ڕاهێنەری بەرشەلۆنە ڕۆناڵد کۆمان لەم دوایانەدا تووشی سەکتەیەکی مێشکی بچووک هاتبوەوە و تەندروستی جێگیر نەبوو، بەڵام لە دواین لێدوانیدا دانی بەوەدا ناوە کە  بەرشەلۆنە ئەم دۆخەی ئێستەی قبوڵ نیە و یەکەمی لالیگای دەوێت، وە  سوورە لەسەر ئەوەی کە لۆنێل میسی ئەتوانێت ئەوە بکات.
 
بەرشە بە ئاستێکی لاوازەوە و سەرەتا دەبینرا وە لێک دابڕان و بهێزیكی گەورە لە تیمەکەی کۆیماندا هەبوو مانگی پێشوو، ئاستی مێسی یاریزانیشی بە هۆی ئەوەی داوای لێکرابوو لەگەڵ کۆتایی هاتنی بۆندەکەی یانەکە بەجێ بهێڵێت باش نەبوو،یانەکە لە کۆی 14 یاری 4 یاری لەدەست داوە
کۆیمان دەڵێت لە یانەیەکی وەکە بەرشلۆنەدا دەبێت سەرکەوتوو بیت، وە ئامانجی ئێمە بردنەوەی یاری و نازناوەکانە هیچ چانسێک نیە لە پلەی چوارەمدا بیت و نازناو ببەیتەوە دەبێت یەکەم بین،وە ئەمە بڕوای ئێمەیە و دەبێت تیمەکەشم ئەوە بزانن راستە لە ئێستەدا باروودۆخی ئابووری یانەکە باش نیە و کێشە لە مووچەی یاریزاناندا هەیە بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئێمە بێجگە لە پلەی یەکەم بە پلەیەکی دیکە ڕازی بین.
دەزانین کاتێکی هەستیار بوو بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەڵام ئێشتا بەرشەلۆنە یانەیەکە پیویستی بە بردنەوەیە، لەگەڵ ئەوەی دەبێت گۆرانکاری جدی بکرێت بەڵام هێشتا زیاترمان دەوێت.
پاش بردنەوەیان لە یانەی بەلەد وەلید بە 3-0 ئێستە ئەم یانەیە لە پلەی پێنجەمی لالیگادایە. کۆمان ئێستە مەشقێکی بە هێز بە یانەکەی دەکات و هیچ کاتیك بە فیڕۆ نادات سەڕەڕای ئەوەی دەزانێت کە یانەکەی پیویستی بە پشوە وە سەبارەت بەوەش وتی کە بەرسەلۆنەش وەکو هەموو یانەیەکی دیکە پیوێستی بە پشووە بەڵام لە ئێستادا ناتوانێت وەریبگرێت،ئەم ڕاهینەرە تەنها 4 ڕۆژ مۆڵەتی پشووی بە یاریزانەکانی داوە.
مێسییش لەم پشووە کورتەدا گەڕاوەتەوە ئەرجەنتین کە زۆربەی خەڵک پێیان وایە کارێکی باشی نەکردووە و ئەمە زۆر هیلاکی دەکات و بۆ یاری داهاتووی بەرشەلۆنە هیلاک دەبێت و ناتوانێت باش یاری بکات.