یۆرگن کلۆپ ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە لەسەر  محەمەد سەڵاحی یاریزانی هەبوون.

یۆرگن کلۆپ ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە لەسەر محەمەد سەڵاحی یاریزانی هەبوون.

كانونی یه‌كه‌م 26, 2020 0 By wkadmin

 
کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەر پووڵ ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە لە بارەی محەمەد سەڵاحی هێرشبەری یانەکەی دەکرێت.
یۆرگن لە لێدوانە ڕۆژنامەیەکەیدا باسی لەوەکرد “محەمەد ئێستە لە باشترین  بارودۆخی دەروونی و باشترین دۆخی یاریکردنییدایە و ئەوەش بۆ من زۆر گرنگە،ڕاستە کە ڕۆژنامەکان حەز دەکەن شت لە بارەیەوە بنوسن،بەڵام بەراستی ئێستە  ئەم یاریزانە هیچ کێشەیەکی نیەو زۆر دڵ خۆشە
شایەنی باسە ئەم یاریزانە میسڕیە تەمەن28 ساڵە لەم دوایانەدا  ڕەتیکردەوە بچێتە ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەوە و حەزی کرد لەگەڵ یانەکەی خۆی بەردەوام بێت.
دوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵانە محەمەد لە کورسی یەدەگەوە هاتە ناو یاریگا و بەرامبەر یانەی کریستاڵ پاڵاس یاری کردوو 2 گۆڵیشی تۆمارکرد،بەمەش کۆی ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا بۆ 13 گۆڵ بەرزکردەوە و دڵنیایی دا بە یانەکەی کە لە یاریەکەی ڕۆژی یەکشە ممەیاندا بەرامبەر وێست برۆمچ سەرکەوتوو دەبن و بۆ جاری سێیەم یەکێک دەبن لە یانە سەرکەوتوەکان لە کریسمسدا.لە وەرزی پێشوودا لیڤەرپوڵ نەیتوانی لەم قۆناغەدا سەرکەوتوو بێت و بەیانەی مانچستەر سیتی دۆڕا.سەبارەت بە دۆخی یانەکەی کلۆپ گووتی ڕاستە ئەمە مانای ئەوە نیە کە ئێمە براوەین بەڵام لە ئێستادا ئەمە باشترین دۆخە کە ئێمە تێیداین، هەتا نیوەی ئەم وەرزەش یاریمان نەکردووە، کەواتە ئێمە لە بارودۆخێکی باشداین.
دووساڵ لەمەو پێش هەر لەم قۆناغەدا  سەرکەوتوو بووین بەڵام نەمان توانی نازناوەکە بەدەست بێنین، ئەوەش پەیوەندی نەبوو بەوەی کە بەباشی یەریمان نەکرد بەڵکو ڕکابەری بەهێزمان لە بەرامبەردا بوو ئەمساڵیش هەر بە هەمان شێوەیە.