گاریس بەیڵی ئەفسانەی تۆتتنهام کەی دەگەڕێتەوە ڕیزەکانی جۆزیۆ مۆرینۆوە؟ كانونی یهكهم 25, 2020 0 By wkadmin ئەم یاریزانە بە هێزەی تۆتتنهام بە هۆی پێکانەکەیەوە بۆ ماوەیەکی زۆرە لە یاریکردن بۆ یانەکەی وەستاوە، بەیڵ لە یاریەکانی پریمەرلیگ و چامپیۆس لیگدا یاری بۆ تۆتتنهام ناکات، لە سەرەتای ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزیدا 3 جار دەرکەوتوە تەنها 161 خولەک یاری کردووە.لە و یاریەی بەرامبەر برایتۆن لە مانگی 11دا هەیان بوو گۆڵیکی تۆمار کرد،پاشان لە یاریەکی دیکەیاندا بەرامبەر یانەی لیستەر تەنها 45 خولەک یاری کرد.هەوادارانی ئەم یانەیە بە جۆشن بۆ زانینی هۆی یاری نەکردنی ئەم یاریزانە،چاوەڕێن بزانن کەی بەیڵ دەست دەکاتەوە بە یاری کردن،سەبارەت بەمەش بەڕێوەبەرانەی تۆتتنهام لە لێدوانە ڕۆژنامەیەکانیاندا سەبارەت بە دۆخی ئەو یاریزانە ووتیان “کە ئێستە ئەو تەمەنی گەشتۆتە 31 ساڵ و لەم دووساڵەی کۆتایدا پێکانەکانی زۆر بووەو بۆ ئەمەشە ئەوان چاوەڕی دەکەن کە بەیڵی بە باشی کاتی خۆی وەربگرێت و چاک بێتەوە،گاریث بەیڵیش بۆ ئەمە هیچ کێشەیەکی نیە وە دڵخۆشە لەگەڵ یانەکەدا.یاری نەکردنی ئەم یاریزانە بۆتۆتنهام باش نیە چونکە خەرجیەکی زۆریان لە گواستنەوەی ئەم یاریزانە کردووە،نەبوونی لە ڕیزی یانەکەیاندا دەبیتە کێشەیەکی گەورە بۆیان،بەڵام جۆزێ مۆرینۆ لەم وەرزەدا لە ئاستێکی باشی پرایمەرلیگدایە ویاریزانەکانی ئاستێکی باش پێشکەش دەکەن. ئەتلەتیکۆ مەدرید پێشەنگی خولی ئیسپانی گرتووە.