ئەتلەتیکۆ مەدرید پێشەنگی خولی ئیسپانی گرتووە.

ئەتلەتیکۆ مەدرید پێشەنگی خولی ئیسپانی گرتووە.

كانونی یه‌كه‌م 25, 2020 0 By wkadmin

ئەتلەتیکۆ مەدرید دوێنێ توانی 2-0 لە ڕیاڵ سۆسیداد بباتەوە و بەمەش بە کۆی 32 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیدایە.لە خولەکی 45 هیمۆسۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد، بەڵام یانەی بەرامبەر هەوڵی زۆریاندا بۆ یەکسان کردنەوەی یاریەکە بەلام سەرکەوتوو نەبوون،پاشان لە دەورەی دووەمی یاریەکەدا لە خولەکی 74 دا یۆرینتی بە قاچی چەپی گۆڵی سەرکەوتنی بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمار کرد،بەم سەرکەوتنەی پێگەی لە یەکەمی خولەکدا بۆ خۆی قایمتر کرد. ئەتلەتیکۆ لە کۆی 13 یاری ئەم خولە ت5 جار گۆڵی لێکراوە و بۆ 8 یاریش گۆڵی لێنەکراوە.

ڕیاڵ مەدریدیس بە جیاوازی 3 خاڵ لە دوای یانەی ناوبراوەوەیە و دەیەوێت لە و یاریەی کە بەرامبەر یانەی غرناطە هەیەتی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی لە گەڵ ئەتلەتیکۆدا یەکسان بێت بەڵام ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕیاڵ دوو یاری زیاتری کردووە.